ولامی کاکه محمد ژیان سه باره ت به وتوویژی گوڤاری لڤین له گه ل ئاغای” صلاح مهتدی”
چهارشنبه, فروردین ۵, ۱۳۸۸ ۲۲:۱۵
بسم الله الرحمن الرحیم
کار به دهستانو به‌ڕێوبه‌رانی به‌ڕێزی گۆڤاری «لڤین»! دوای سڵاو‌و ئاواتی سه ربهرزیتان، تکایه ئه‌م نامه‌یه له وه‌رامی قسه‌و باسه‌کانی «کاک سه لاحی موهته‌دی»دا، که سه‌باره‌ت به بیر‌و راو کهسایهتیو هه‌ر وه‌ها ڕه‌فتارو ههڵسو که‌وته‌کانی «کاکه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده» دواوه، هه‌ر له‌و بهشو لاپه‌ڕه‌دا چاپ بکه‌ن. به‌و ئومێده تیشکێ بخاته سه‌ر به‌شێک له نادیارهکانو راستیه‌که‌ی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی لڤین ده‌ر که‌وێ.
۱- باس کردن‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی رابردوو، ئه‌گه‌ر بۆ وه به‌ر چاو خستنی ههڵهکانو روون کردنه‌وه‌ی رێگای داهاتوو بێ، کارێکی یه‌کجار باش‌و بهنرخو پێویسته؛ به‌و مه‌رجه‌ی دوور له لایهنگریو ته‌عه‌سوب بۆ لایه‌ک و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌دا بێت‌و واقیعی رووداوه‌کان به به‌ڵگه‌وه بخاته به‌ر چاوان.
۲- کاک سه‌لاح به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کرا، پاکانه بۆ کرده‌وه‌کانی رابردووی «کۆمه‌ڵه» ده‌کاو زۆر به زیره‌کیه‌وه به نێوحیمایهتو پشتیوانیی له مافی ره‌وای گه‌لی کورد‌و ئه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که بۆ ئه‌و مافه تێده‌کۆشن، ده‌یه‌وێ هه‌ر خۆی‌و هاوفیکرانی دڵسۆز‌و لایه‌نگری کورد و کوردستان له قه‌ڵه‌م دات‌و سه‌رجه‌می هێزو بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته به تاوانبار‌و نه‌زان دانێ، یان لانی که‌م ده‌ورو به‌رپرسایه‌تیان له به‌ر چاوی خه‌ڵکی سوک و لاواز کاته‌وه، ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا پێوه‌ندی به ئه‌وڕۆکه‌وه نیه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر له قسه‌و باسه‌کانی له‌مه‌وپێش‌و سیدی و وت‌و وێژو لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی‌و هاوڕیانی ورد بینه‌وه، ئه‌م مه‌به‌سته‌مان باش بۆ روون ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌م مه‌به‌سته گرینگه بخه‌مه به‌رچاو، که بۆچوونی من به په‌یڕه‌وی له کاکه ئه‌حمه‌د و به نێو یه‌ک نه‌فه‌ر مه‌کته‌ب قورئانی، دژایه‌تی له گه‌ڵ هیچ بیر‌و باوه‌ڕو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکدا نیه و هیچ کاتێکیش نه بوه؛ به‌ڵام کاتێک که تۆمهتو بوختیانو ناڕه‌وا و تێکه‌ڵ کردنی به ئه‌نقه‌ستی راست‌و درۆ له حاستی که‌سێک که ته‌واوی ژیانی به بهرهکهتو پڕ له کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی خۆی، له رێگای سهربهرزیو رزگاری گهلو نیشتمانه‌که‌یدا فیدا کرد، ده‌بینم، به سپڵهییو ئه‌مه‌گ نه‌ناسی ده‌زانم که هیچ نهڵێمو به گوێره‌ی توانای خۆم به‌رگری له‌وه نه‌که‌م، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که ئێستا گهنجنو لهوکاتو سه‌رده‌مه‌دا نه‌ژیاون، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌کانی داهاتووی وڵات، سه‌ریان لێ بشێوێو دۆست‌و دژمنیان به پێچه‌وانه‌وه پێ بناسێنن‌و نه‌توانن له ژیانی خۆیاندا له به‌سه‌رهاته‌کانی رابردوو باش تێ بگه‌ن‌و وه‌ک چرایه‌ک بۆ داهاتوو که‌ڵکی لێ وه‌رگرن.


